ههموو بابهتهكانی نێو هاوپۆلی 'Desktop'
XFCE یەکێکە لەخێراترین و ڕووح سوکترین دەوروبەرەکانی ژێر سیستەمی یونیکس. کەلەسەر بنەمای GTK دارێژراوە. ئەوەی زیاتر بەناوبانگی کردووە کارکردنیەتی لەگەڵ کەمترین خەسڵەتەکانی ڕەقەکاڵای ئەمڕۆ. ئەم دەوروبەرە دەتوانێت لەگەڵ قەبارەی بیرگەی 64MB بەرە و سەرەوە بگونجێت. هەروەها زۆریش لەبەکارهێنەرانی لینوکس لەکاتێکدا ئەگەر ڕەقەکاڵای باش و زۆر نوێشیان هەبێت هەر پەنا دەبەنەوە بەر ئەم دەوروبەرە، چونکە خێراییەکی [...]
خێرابوون لەنوسینی فرمانەکان بەگشتی کەبە Commandline ناسراوە، کارێکی زۆر گرنگ و باشە لەڕووی پاشەکەوتکردنی کات و خێرا ڕاپەڕاندنی ئەو فرمانانەوە. لێرەدا دەمەوێت باسی ئەوە بکەم چۆن دووگمەی ^ بەکاردەبەیت بۆ تەواوکردنی ئەو فرمانەی لەمێژووەکەدا autocomplete تۆمار بووە
زۆربەی زۆری ڕوومێزەکانی لینوکس دەنگی Beep هەیە، بۆ نمونە ئەگەر لەTerminal زیاتر لەشوینی بەتاڵ تۆ بیسڕیتەوە، یان لەکاتی کردنەوەی Session Manager هەمان دەنگ دووبارە دەبێتەوە، هەندێک ئەمەیان لای شتێکی پۆزەتیڤە و بەڕتمێکی ئاسایی لینوکسی دەزانن و دەڵێن دەبێت هەبێت، بەڵام بۆ زۆربەی بێزاریەکە. ئێمە لەوانەین کەبێزاردەبین پێی, ئایا چۆن بتوانین ناچالاکی بکەین؟
یەکەم ڕێگا ئەوەیە بۆ [...]
ئەگەر لەهەرشوێنیکی ئەم جیهانەی ئایتی باسی نوسەر و دەستکاریکەی پڕۆگرامسازی یان داڕشتنی وێب بکرێت، دەبێت باسی ViیاخودVim بکرێت، تائێستا بەباشترین و بەتواناترین نوسەر و دەستکاریکەر ناسراوە. لەم بابەتەدا دەمەوێت باس لەوە بکەم چەند گرنگە بۆ تۆی خاوەن ڕاژە کەلەم پرۆگرامە بزانیت، چونکە هەموو دەستکاریەکان لەڕێگەی تێڕمیناڵەوە دەتوانیت بکەیت، وەکو دەستکاری ئاپاچی مۆد یان php.ini ..هتد.
گرنگترین ئامراز XORG کەکاری ڕێکخەری و بنەچەی ڕێکخستنە لەشێوەپێدانی ڕواڵەتیX Window System لەسیستەمی کارگێڕیدا، گرنگە ئێمەی بزانین کەڕیکخستنی تەختەکلیلی کوردی چۆن پێناسە کراوە، وە چۆن ئێمە Variant بۆ تەختەکلیلی وڵاتەکەمان ڕێک دەخەین. ئەکرێت ئێمە گەر بەوردی زانیمان چۆن دەستەواژەکان دەخوێنێتەوە ئەوە دەتوانین بەدروستی بەکاریان بەرین.
FluxBox کەیەکێکە لەهەرە بڵاوترین پڕۆگرامەکانی بەڕێوەبردنی پەنجەرەکان لەسەر بنەمای BlackBox چاوگی گرتووە، زۆری بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی و چوستی لەگەڵ نزمترین ئاستی کارتی گرافیک و کەمترین پێداویستی لەتوانای کۆمپیوتەردا بۆ ئەمڕۆ. بۆ دامەزراندنی و داگرتنی دەتوانن سەردانی ئێرە بکەن، بەشێوەی گورزە بۆ دابەشکردنەکان دانراوە یان لەشێوەی چاوگدا بۆ وەرگێڕانی. ئەوەی لێرەدا بەلامەوە گرنگە باسی بکەم. [...]
خزمەتگوزاری SIP:VOIP زۆرن بۆ پەیوەندی دەنگ و دەق و ڕەنگ، لەوانە VoipWise یاخود JustVoip کەوەکو کوردەکانی دەرەوە زۆر سوودی لێدەبینین بەتایبەتی لەوەی یەکەمدا کەنرخی پەیوەندیگرتن بەژمارەی ماڵانەوە لەباشور دەکاتە تەنها 0.020€ وە بۆ دەستی دەکاتە 0.050 € ئەم نرخەش زۆر زۆر دەگمەنە. بێجگە لەوەی پەیوەندیگرتن بەزۆربەی وڵاتانەوە بەخۆڕاییە. لێرە دەتوانن نرخی پەیوەندیگرتن بەهەموو وڵاتانەوە بزانن. [...]
Debian Backports زیاتر بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە بەکارهێنەری Etch کەوەشاندنی تەواوی ئێستایە، بێبەش نەبێت لەنوێکردنەوەکانی ئەو پڕۆگرامانەی کەهێشتا بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەم دەشێن و لەلیستی گورزەکاندا وەکو بنەڕەت نین. جائەو پڕۆگرامانە و ئامرازانە زۆرن، بۆیە پەرەپێدەران پێیان وایە باشترین چەتاڵکردنە بەدروستکردنی ئەو چاوگە. واتا هەر خودی ئەو پڕۆگرامانە و چاوگانەن بەڵام وەرگێڕدراون بەدروستی تانوێترین ناووک [...]