linwx.net:~$ cd /World/Kurdistan
linwx.net:~/World/Kurdistan$ make install Kurdistan_Country
Kurdistan_Counrty is successfully installed......
linwx.net:~/World/Kurdistan$ REBOOT the World

ئه‌رشیف بۆ ته‌مموز, 2008...

FluxBox کەیەکێکە لەهەرە بڵاوترین پڕۆگرامەکانی بەڕێوەبردنی پەنجەرەکان لەسەر بنەمای BlackBox چاوگی گرتووە، زۆری بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی و چوستی لەگەڵ نزمترین ئاستی کارتی گرافیک و کەمترین پێداویستی لەتوانای کۆمپیوتەردا بۆ ئەمڕۆ. بۆ دامەزراندنی و داگرتنی دەتوانن سەردانی ئێرە بکەن، بەشێوەی گورزە بۆ دابەشکردنەکان دانراوە یان لەشێوەی چاوگدا بۆ وەرگێڕانی. ئەوەی لێرەدا بەلامەوە گرنگە باسی بکەم. [...]

خزمەتگوزاری SIP:VOIP زۆرن بۆ پەیوەندی دەنگ و دەق و ڕەنگ، لەوانە VoipWise یاخود JustVoip کەوەکو کوردەکانی دەرەوە زۆر سوودی لێدەبینین بەتایبەتی لەوەی یەکەمدا کەنرخی پەیوەندیگرتن بەژمارەی ماڵانەوە لەباشور دەکاتە تەنها 0.020€ وە بۆ دەستی دەکاتە 0.050 € ئەم نرخەش زۆر زۆر دەگمەنە. بێجگە لەوەی پەیوەندیگرتن بەزۆربەی وڵاتانەوە بەخۆڕاییە. لێرە دەتوانن نرخی پەیوەندیگرتن بەهەموو وڵاتانەوە بزانن. [...]

ئەوانەی کەڕاژەیان هەیە و لەم ڕاژەیەشدا سوود لەبنکەی دراوەی mysql دەبینین، زۆرجار توشی گرفت دەبن لەگەڵیاندا. پەڕەکانی هەموو ئەو ماڵپەڕانەی لەسەرین بەیەکجار ئەم هەڵەیە نیشان دەدات:

unix socket error

نەتۆقی؟ شتێک نییە ناوی مەحاڵ بێت. دڵنیات دەکەمەوە بەچەند هەنگاوێک تۆ دەتوانیت ببینیت. چی ڕویداوە وە چی بکەین بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن؟ بەپێی دوایەمین نوسراو لەلاین mysql [...]

پڕۆگرامی geany کەدەستکاریکەرێکی زۆر پێشکەوتووە وە تاڕادەیەک لەم ماوە کەمەی تەمەنیدا خۆی بەزۆر ناساندووە. دەتوانێت بیکەی بەتاکە ئامرازی کۆدنوسین جا بۆ وێبداڕشتن بێت یاخود پڕۆگرامسازی. خێرایە و سووکەڵەیە لەسەر بنەمای و ئامرازی ڕووکەشی GTK2 دروست کراوە. لەسەر فرە سیستەم کاردەکات وەشاندنی سەربەخۆی لەبەستەری داگرتنی هەیە. وە بۆ سیستەمەکانی تریش دەتوانرێت وەربگێڕدرێت.

Debian Backports زیاتر بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە بەکارهێنەری Etch کەوەشاندنی تەواوی ئێستایە، بێبەش نەبێت لەنوێکردنەوەکانی ئەو پڕۆگرامانەی کەهێشتا بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەم دەشێن و لەلیستی گورزەکاندا وەکو بنەڕەت نین. جائەو پڕۆگرامانە و ئامرازانە زۆرن، بۆیە پەرەپێدەران پێیان وایە باشترین چەتاڵکردنە بەدروستکردنی ئەو چاوگە. واتا هەر خودی ئەو پڕۆگرامانە و چاوگانەن بەڵام وەرگێڕدراون بەدروستی تانوێترین ناووک [...]

وێبگەڕی Iceweasel کەناوی FireFox ژێر دێبیانە، بۆ ئەوەی بتەوێت ئامرازی گووگڵی بۆ دابگریت پەیامێک دێت کەگوایە ئەم ئامرازە تەنها بۆ وەشاندنی ۲بەرەوسەرەوەی فایەرفۆکس دەشێت. واتا iceweasel ناناسێتەوە کەخوشکی فایەرفۆکسە . بەڵام دەتوانیت لەڕێگای یەک دەستکاریەوە ئەو پەیامە نەهێڵیت و دامەزرێت زۆر بەڕێکوپێکی وەکو چۆن لەسەر فایەرفۆکس کاردەکات. بابزانین چۆن؟

gedit ‌ده‌ستكاریكه‌ری بنه‌ڕه‌تی دەوروبەری gnome ده‌توانرێت بكرێت به‌باشترین ئامرازی نوسینی كۆد بۆ وێبداڕێژەر و پرۆگرامنووسی تر. دیارە زۆربەی دابەشکرنەکانی لینوکس بەدەوروبەری gnome بۆ داگرتن هەن. واتا تەنها بۆ ئوبنتو نییە کەڤیدیۆکەی لەسەر تۆمار کراوە، بەڵکو بۆ زۆربەیانە. له‌م ڤیدیۆیه‌ی ئاماده‌م كردووه‌ ته‌ماشا بكه‌ چۆن؟
ئەم ڤیدیۆیە لەشوێنیکی تر بەرزکراوەتەوە کەجۆرایەتی لە youtube زۆر زۆر بەرزترە.

© 2008 Linwx. net | RSS | this Website is Valid XHTML and CSS